AP ١٤٠٥ گوڵان ٣٠ ٢١:٣٥

وردەکاری نوێ لە نێوەندگیری پاکستان لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا

وردەکاری نوێ لە نێوەندگیری پاکستان لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر درێژەی ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لە ڕێگەی نێوەندگیری پاکستانیەوە، گرنگیدانی تارانی بە "کۆتایی هێنان بە شەڕ" و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئێرانی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەقایی وتی: ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی پاکستان بۆ ئاسانکارییە بۆ ئاڵوگۆڕی پەیامەکان و پێدانی ڕوونکردنەوەی زیادە بۆ ئەو دەقانەی کە لە نێوان لایەنەکاندا نێردراوە.
وتیشی : داواکارییە تایبەتەکانی ئێران ئەمانەن؛ سەرنجی سەرەکی تاران لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕ لە هەموو بەرەکان (لەوانەش لوبنان) و ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆکەکراو و ڕاگرتنی کردەوەی هەراسانکردن و "دزی دەریایی" دژی کەشتیوانی ئێرانە.
بەقای زیادی کرد: سەرەڕای بێ بەڵێنی و گومان لەسەر لایەنی بەرامبەر لە ماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوودا، ئێران بە جیددی و نیازپاکییەوە ڕێبازی دانوستانەکان پەیڕەو دەکات، بەڵام "گومانی هەیە لە ئەدای ئەمریکا.

News ID 59540

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha